ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە ئۆفیسی داونینگ ستریتی کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ گوتووێژ كردن لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی ئۆکراینا و تاوتوێ كردنی پلانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پرسی ئاشتی ئۆكراینا.
دوای گه‌یشتنی ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا بڕیار وایه له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و كێیهر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا كۆببێته‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه گه‌ڵاڵه‌كردنی له‌یه‌كتر گه‌یشتنێكه بۆ پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا، بۆ وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراینا كه به سوود و به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكراینا بشكێته‌وه.
ئەمەش له كاتێك دایه كه دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، زێلێنسکی تۆمەتبار کرد بەوەی پێشنیازی ئەمه‌ریکای نەخوێندووهتهوه بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگی چوار ساڵه لەگەڵ رووسیا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.