لە سنووری قەزای ئاکرێ و لە چەمی باکرمان سەر بە ڕووباری خازر، ئۆتۆمبێلێک کە خێزانێکی تێدابوو (پیاوێک، ژنێک و دوو منداڵ)، لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەناو ئاوەکەدا گیریان خوارد و مەترسی خنکانیان لەسەر دروست بوو.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ بەڕێوەبەر و ئەفسەری ئێشکگر و دوو تیمی بەرگری شارستانی ئاکرێ، بە هاوکاری تیمێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی باکرمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکان و بە هاوکاری دانیشتووانی ناوچەکە، توانرا تەواوی ئەندامانی خێزانەکە و ئۆتۆمبێلەکەش بە سەلامەتی دەربهێنرێن و ڕزگار بکرێن. شایەنی باسە خێزانەکە دانیشتووی ناحیەی هەریرن سەر بە پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.