ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاو کرایەوە
لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەپێی ئامارەکان، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی "بارزان" تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بەگوێرەی دواین ئامار بڕی بارانبارین لە کاتژمێر 09:00 ی بەیانی تاکو 09:00ی ئەمشەو لە وێستگە جیاوازەکان بەم شێوەیە بووە:
لە پلەی یەکەمدا بارزان دێت کە بڕی 30.4 ملم بارانی لێ باریوە، و لە زاخۆ بڕی 14.7 ملم تۆمار کراوە.
ئەمەش وردەکاری بڕی بارانبارینە لە ناوچەکانی تر:
هەولێر 2.9 ملم
پیرمام 7.1 ملم
دهۆک 6.9 ملم
زاخۆ 14.7 ملم
چمچماڵ دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 1.1 ملم
ئاکرێ 13 ملم
ئامێدی 0.2 ملم
بامەرنی 13.4 ملم
بارزان 30.4 ملم
حاجی ئۆمەران 1.8 ملم
خەبات 8.4 ملم
سۆران 4.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.