ئهمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، فڕۆکە سەربازییەکانی چین ڕاداریان لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ژاپۆن داخستووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی سەرەکی ئۆکیناوا.
له بهرامبهردا هێزی دەریایی چین ڕایگەیاندووە، ئهو قسهی تۆکیۆ بەتەواوی لەگەڵ ڕاستییەکان ناتەبایە و بە ژاپۆنی ڕاگەیاندووە دەستبەجێ واز لە بوختان و چەواشەکارییەکان بهێنێت.
پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و پەکین دوای لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن سانای تاکایچی کە پێشنیاری کرد تۆکیۆ دەستوەردانی سەربازی بکات لە هەر هێرشێک بۆ سەر تایوان.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی چینی J-15 ڕۆژی شەممە دووجار ڕاداریان لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ژاپۆن داخستووە، بەبێ ئەوەی زیان و برینداری لێبکەوێتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکان ڕادارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی ئامانجەکان و هەروەها بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.
چین و ژاپۆن ناکۆکییەکی درێژخایەنی خاکییان لەسەر دوورگەکانی سێنکاکو هەیە کە لە چین بە دیاویۆ ناسراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.