بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و وەک ئامادەباشییەک، تەواوی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەرێم لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی شارستانیی هەرێم بڵاوی کردەوە: لە ئەمڕۆوە تاوەکوو هەفتەی داهاتوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەرێم لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی، ئەم هەفتەیە بارانبارینی بەخوڕ بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.