هێزەکانی بنکەی پۆلیسی خورماڵ توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەستاون بە دزینی سێ ماتۆڕسکیل لە سنووری قەزاکەدا و پێشینەی چەندین تاوانی دیکەشیان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی خورماڵ، دوای ئەوەی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکرا سەبارەت بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانیان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد. لە ئەنجامدا توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ع. ا) تەمەن 25 ساڵ و (پ. د. م) تەمەن 27 ساڵ دەستگیر بکرێن.
تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو دوو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانیان هەیە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بەپێی ماددەکانی (453، 456، 446)ی یاسای سزادان و ماددەی 15ی چەک داواکراو بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.