وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی کانونی یەکەم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق و نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، وردەکاری وەرگرتنی قوتابییانی بەپێی سیستەمی ئاڵوگۆڕی کورسییەکانی خوێندن خرایە ڕوو.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت، (400) کورسی خوێندن بە شێوەی ئاڵوگۆڕ بۆ هەرلایەک تەرخانکرابوو، ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:
قوتابییانی هەرێم: لە کۆی (127) قوتابی کە داواکارییان پێشکەش کردبوو، (105) قوتابی لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەرگیران.
قوتابیانی عێراق: لە کۆی (1657) قوتابی کە داواکارییان پێشکەش کردبوو، (263) قوتابی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە وەرگیراوان دەکات دەستبەجێ پەیوەندی بەو کۆلێژ و بەشانەوە بکەن کە ناویان لێی دەرچووە بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.
لینکەکانی وەرگرتنەوەی ئەنجام:
١- بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان:
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی عێراق بدۆزنەوە:
٢- بۆ قوتابییانی ناوەڕاست و باشووری عێراق:
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێم بدۆزنەوە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.