ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پێشبینی دەكه‌م له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه رووبدات .
نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌شی گوت: هه‌وڵه‌كان به پشتگیری ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی نێوه‌ندگیر بۆ ئه‌مه چڕكراونه‌ته‌وه كه به‌زووی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو لا نه‌تانیاهۆ گوتی: به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆمان کرد کە چۆن کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بهێنین.
راشیگه‌یاند: قۆناغی یەکەممان تەواو کرد و پێشبینی دەکەین بچینە قۆناغی دووەم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌م قۆناغه سه‌ختتر ده‌بێت له‌وه‌ی پێشوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.