Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 15:33

هەولێر.. دەست بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی گوندی نازماوە کرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندی نازماوە کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 460 ملیۆن دینار و لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گوندی نازماوە دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وردەکاریی پڕۆژەکە خراوەتە ڕوو کە بریتییە لە دروستکردن، قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندەکە.

بەپێی زانیارییەکانی پارێزگا، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی شەقام بە درێژیی 1500 مەتر، لەگەڵ قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک شەقام بە ڕووبەری 17,000 مەتر دووجا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.