Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 21:13

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

لای خۆیه‌وه‌، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

له‌ دوماهی دیداره‌كه‌دا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.