Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 21:57

ئەڵمانیا بڕیاری خزمه‌تی خۆبەخشانەی سه‌ربازی درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە سروشتی خۆبەخشانەی خزمەتکردنی سەربازی دەپارێزێت و درێژی ده‌كاته‌وه‌، ئەمەش دوای گفتوگۆکانی ناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار سەبارەت بە چۆنیەتی بەهێزکردنی سوپای ئەڵمانیا کە رووبەڕووی کەمیی خۆبەخش بووەتەوە.

پارتی کۆنەپەرستی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی فریدریش مێرز، سەرەتا بەنیازی ئەوە بوو جۆرێک لە وەرگرتنی سەربازی بۆ پیاوان بگەڕێنێتەوە کە لەسەر بنەمای سیستەمی تیروپشک بوو، بەڵام رووبەڕووی دژایەتی هاوپەیمانەکەی بووەوە کە پارتی سۆسیال دیموکرات بوو.

لە کۆتاییدا ئه‌مرۆ له‌ په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هاوپەیمانی دەسەڵاتدار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فۆرمولەی وەرگرتنی سەربازی نا ئیجباری.

لە یاسا نوێیەکەدا هاتووە: هەموو پیاوانی تەمەن 18 ساڵ و سەرووتر دەتوانن بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ داوای خزمەتی سەربازی خۆبه‌خشانه‌ بکەن.

هەروەها ئافره‌تان له‌ هه‌مان ته‌مه‌ن به‌ سه‌ره‌وه‌ دەتوانن داوای ئەنجامدانی خزمەتگوزارییەکە بکەن بە شێوەیەکی خۆبەخشانە.

لای خۆیه‌وه‌، وەزارەتی بەرگریی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئەو بڕیاره‌ لە ناوەڕاستی ساڵی 2027ەوە دەچێته‌ بواری جێبەجێکردن، ئەگەر لەلایەن ئەنجوومەنی فیدراڵی (بوندسرات)ەوە پەسەند بکرێن، کە نوێنەرایەتی ئەڵمانیا دەکات.

ئامانج له‌م ڕێوشوێنە زیادکردنی ژمارەی خۆبەخشەکانە له‌ ریزی سوپادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا فریدریش مێرز خواستی خۆی بۆ بنیاتنانی بەهێزترین سوپای ئاسایی لە ئەوروپا دەربڕیوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ڕووسیا .

جێی باسه‌، ئامانجەکانی ناتۆ مەرجی ئەوەی داناوە کە ئەڵمانیا هێزە چەکدارەکانی بۆ 460 هەزار کەس زیاد بکات کە 260 هەزار سەربازی ئەرکی چالاک و 200 هەزاریشی یەدەگ بن. بەڵام سوپای ئەڵمانیا هێشتا دوورە لە گەیشتن بەو ئامانجانە و تەنها 182 هەزار سەربازی ئەرکی چالاک و 49 هەزار یەدەگی هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.