ئه‌مڕۆ هەینی جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان داوای لە شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەکە و داوای پشتیوانی لە سوپای لوبنان کرد بۆ تەواوکردنی ئەرکه‌كانی خۆی له پاراستنی سنووره‌كانی وڵات‌دا.
لوبنان ترسی له‌وه هەیە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی زیاتر پەرەپێبدات، ئه‌وه‌ش دوای ساڵێک لە ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵڵا كه‌چی تا ئێستا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی لوبنان نه‌وه‌ستاندووه.
جوزێف عەون ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە خولی یەکەمی دانوستانەکان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئەرێنی بووە و پێویستە درێژه به هه‌نگاوه‌كان بدرێت له‌پێناو له‌یه‌كتر گه‌یشتنی باشتر.
لە میانی دیدارێكدا کە ئه‌مڕۆ هەینی لەگەڵ شاندێکی باڵیۆز و نوێنەرانی نوێنەرایەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ لوبنان، عەون دووپاتی کردەوە، لوبنان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابەنده بە جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام پێویستە پاڵ بە لایەنی ئیسرائیلەوە بنێین بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست و کشانەوە، بۆ ئه‌مه‌ش چاوەڕێی فشارەکانی لایەنی نێوده‌وڵه‌تیی و بڕیار و كارنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشین.
جێی باسه، ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کردە سەر چوار شارۆچکەی باشووری لوبنان دوای دەرکردنی هۆشداری چۆڵکردنی، دواتر ڕایگەیاند کە ژێرخانی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا کۆگاکانی چەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.