Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 23:17

ماکرۆن داوای زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر رووسیا و پشتگیریی زیاتری ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%

 ئه‌مرۆ هەینی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گوشاره‌كان له‌سه‌ر رووسیا زیاتر بكرێن به‌تایبه‌تی گوشاره‌ داراییه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ پشتیوانی لە ئۆکراینا و ناچاركردنی رووسیا به‌ وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی له‌گه‌ل ئۆكراینا .

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ وتارێکیدا لە چین داوای کرد کە ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان لەسەر ئەم پرسە یەکبگرن و فشاره‌كان دژی رووسیا چڕتر بكرێنه‌وه‌.

ماکرۆن زیاتر گوتی، دەبێت بەردەوام بین لە هەوڵەکانی وه‌ستانی جەنگ و فشارەکان زیاد بکەین، بەتایبەتی لەسەر ئابووری رووسیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکگرتوویی نێوان ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان لەسەر پرسی ئۆکراینا پێویسته‌ و ئاكامی باشی ده‌بێت."

ماكڕۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م دۆخه‌دا پێویستمان بە ئەمه‌ریکا هەیە بۆ بەدیهێنانی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو زه‌مینه‌ساری  بۆ ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له‌سه‌ر خاكی ئۆكراینا.

راشیگه‌یاند: پێویسته بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا‌ گه‌ره‌نتی ئه‌منی له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگیرێت له‌ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای رووسیادا.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.