Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:25

پێشبینی بارانێكی زۆر و لافاو دەكرێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا شەپۆڵێكی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە و تەنانەت لە هەندێك شوێن ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

سادق عەتییە كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی بارانبارینی سەرتاسەری و بەخوڕ هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە و بارانێكی باش دەبارێت.

راشیگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەكان زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت، لە هەندێك شوێن بارانەكە ئەوەندە زۆر و بەخوڕ دەبێت، رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

شارەزاكەی كەشناسی داواشی لە تیمەكان كرد لە ئێستاوە ئامادەكاری خۆیان بكەن لە ئەگەری روودانی لافاو بۆ ئەوەی زەرەر و زیان بەدوای خۆیدا نەهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.