Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 23:06

راگەیەنراوێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ جزیرێ

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی سەردانە مێژوویەكەی سەرۆك بارزانی بۆ جزیرێ رایگەیاند "ئەو پیشوازییە گەرمەی لە سەرۆك بارزانی كرا جێگەی سوپاس و پێزانینە".

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە "هەرچەندە سەردانەكە لێكدانەوە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ كرا، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەیە".

حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها بە پێویستی زانی كە هەمووان بەیەكەوە هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكان بدەن و لە بەرامبەردا جەخت لە ئاشتەوایی و سەقامگیری ناوچەكە بكەنەوە.

دەقی روونكردنەوەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ جزیرێ:-

سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە.

بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە.

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.

پرۆسەی ئاشتیش هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار و دەستخۆشی لە حکوومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا.

بە پێویستی دەزانین هەموو لایەکمان بە هاوکاریی یەکتر هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان بدەین و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە بکەین.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/4

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.