ڕۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە نیکۆلۆس ستێرگیولاس کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کە بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، ستایشی سەقامگیری و ئەو بووژانەوەیەی کرد کە لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە و ئاماژەی بە مێژووی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کوردستان کرد کە بووەتە ئەزموونێکی دەوڵەمەند بۆ دووبارە هەڵسانەوە و بەردەوامبوون.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵترکردنی دۆستایەتی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان لە بوارەکانی ئابووری و کشتوکاڵ و کولتووری و ئاکادیمی کرایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.