Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:45

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی و دووسبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "سبەی چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە (3 و 4 کانوونی یەکەمی 2025) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند "هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ( 1/7/2024 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.