Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 00:10

لە ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا قوتابخانەكان كراونەتە پشوو

کوردستان TV
100%

لە چەند پارێزگایەكی ئێران رێژەی تووشبووانی ئەنفلۆنزا و كۆڕۆنا ئەوەندە زۆر بووە، حكوومەت ناچار بووە پشوو لە قوتابخانەكان رابگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە: لە چەند رۆژی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و كۆڕۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كردووە و تەنانەت ئاستی ستانداردی جیهانیشی تێپەڕاندووە.

بڵاویشی كردەوە: زۆرترین رێژەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا و كۆڕۆنا لە تاران، خوراسان، بلووشستان، قەزوین، ئەسفەهان و هەمەندان بووە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆشداریشی دا كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو رێژەی تووشبووان بگاتە بەرزترین ئاست.

لای خۆشییەوە ئەنجوومەنی پارێزگای تاران بڕیاریداوە بەهۆی بەرزی رێژەی تووشبووانی ئەنفلۆنزا و كۆڕۆنا، پشوو لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژ بكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.