Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 04:05

ئەمشەوی لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت ئەمشەو تا بەرەبەیان لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارنبارین دەست پێ بكات، هەفتەی داهاتووش شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارینی فراوان تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا هەوری باراناوی داخیلی بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە و تەنانەت لە هەندێك شوێن بارانبارین دەستی پێ کردووە.

راشیگەیاند: درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، بارانەكەش لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت .

هەروەها رایگەیاند: بارانبارینی ئەمشەو بەشێك لە ناوچەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و سۆران و مووسڵ و کەرکووک و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەگرێتەوە.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: گۆڕانکاری دڵخۆشکەر هەیە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێکی بارانبارینی دێمی سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.