ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی بنیامین نهتانیاهۆ سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ کە ساڵانێکە رووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی بووەتەوە داوای لێخۆشبوونی فەرمی پێشکەش بە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل کردووە.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: نووسینگەی سهرۆك كۆمار ئیسحاق هێرزۆگ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئهم داوای لێبووردنه گهیشتووهته لایان و ئاگادارن.
راشیگهیاندووه: "ئەم داوایە ناوازەیە و کاریگەری بەرچاوی هەیە، دوای وەرگرتنی هەموو بۆچوونە پەیوەندیدارەکان، سەرۆک کۆمار بە بەرپرسیارانە و راستگۆیانە ئەو داواکارییە لەبەرچاو دەگرێت".
هاوكات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا لەم مانگەدا نامەیەکی ئاراستەی ئیسحاق هێرزۆگ کرد و داوای لێكرد به فهرمی له نهتانیاهۆ ببوورێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.