سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندی هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ئەم هێرشە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌که‌م که شه‌وى ڕابردوو کرايه سه‌ر کێڵگه‌ى کۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌کانی عێراق و هەرێمى کوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌کى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردووەتەوە: "ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین کات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێکارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.