کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وێندی گرین، کۆنسوڵی گشتیی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راوێژیان لەگەڵ سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە و لە دیالۆگ بۆ پێشخستنی هاوبەشییەکی بەهێز کە مایەی سوودی هەردوو لا بێت بەردەوام دەبن.
ڕۆژی چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: "جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وێندی گرین کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا، ڕاوێژیان لەگەڵ سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کرد دەربارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لە پارێزگاریکردن لە سەروەریی عێراق و شکستپێهێنانی تیرۆر و پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندیە ئابورییەکان".
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە: " بەشداریی هاوبەشانی کوردمان بەرزدەنرخێنین و بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە بەردەوامیدان بەم دیالۆگە گرنگ و بنەڕەتیە بۆ پێشخستنی هاوبەشیەکی بەهێزی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق کە مایەی سودی هەردولا بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.