Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:56

لە دوو پارێزگای سووریا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەردوو پارێزگای تەڕتووس و لازقییە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتییان بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەكانی سووریاش خرابوونە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا، خۆپیشاندەران لە تەڕتووس و لازقییە داوای لامەركەزی بۆ پارێزگاكەیان و ئازادكردنی زیندانیان و راگرتنی كوشتن و توندوتیژی لە پارێزگاكەیان دەكرد.

هێزە ئەمنییەكانی سووریاش خرابوونە ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ پارێزگاریكردن لە خۆپیشاندەران و كەوتنەوەی پشێوی لە كاتی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.