ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ رایگەیاند: ژمارەی ئه‌و تانانه‌ی لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەکان دراوه گەیشتووەتە 80 تانە.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه: ژمارەی تانە وەرگیراوەکان لە ئەنجامی راگه‌یاندنی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ته‌واوی پارێزگاكان گەیشتووەتە 80 تانە.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه دوای ته‌واوبوونی وردبینی، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند.
هاوکات دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی ده‌نگدانی گشتیی و تایبه‌ت کردنەوەی دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکان راگەیاند کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.