Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 11:17

مەكتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێك لەبارەی دەنگۆی هەوڵەكان بۆ گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دەنگۆی هەوڵەكان بۆ دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن چەند لایەنێكەوە راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە، جەخت دەكاتەوە كە ئەمە هێڵی سوورە.

لە راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە "لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت.

دەقی ڕاگەیانراوەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:-

هاووڵاتیانی بەڕێز...

هەروەكو ئاگادارن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە ڕێكەوتی (11ـی 11ـی 2025) لە كەشوهەوایەكی دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان، ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند.

ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت.

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

18ـی 11ـی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.