ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لەپێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکوومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
هەروەها پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.