Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:56

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزباییان لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بیت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.

لەو دیدارەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەها ئەعرەجی و ئەحمەد ئەلئەسەدی و قوسەی مەحبوبە، ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردەوە و گەشەپێدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.