سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ناساندنی هەولێر وەک یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئاسیا بۆ ساڵی 2026، تەنیا پلەبەندییەک نییە بەڵکوو ڕێزلێنانێکە لە گەلەکەمان، هەست و سۆزی ئەوان و چیرۆکی هەزاران ساڵ مێژوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە بۆنەی هەڵبژێرانی شاری هەولێر وەک یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئاسیا ڕایگەیاند هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە جیهان.
سەرۆکی حکوومەتی جەختی کردەوە ناساندنی وەک باشترین شوێنی ئاسیا بۆ گەشتکردن لە ساڵی 2026، تەنها پلەبەندییەک نییە، بەڵکو ڕێزلێنانێکە لە گەلەکەمان، هەست و سۆزی ئەوان و چیرۆکی هەزاران ساڵ مێژوو.
Erbil, the capital of the Kurdistan Region of Iraq, continues to inspire the world.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 18, 2025
The recognition as Asia’s top destination to visit for 2026 is more than a ranking, it is a tribute to our people, their warmth, and the stories of thousands of years of history.#VisitKurdistan
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.