Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 14:40

پۆڵەندا سنووری لەگەڵ بیلاڕووس کردەوە

کوردستان TV
100%

پۆڵەندا دوو خاڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس کردەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام چاودێری دۆخی ئەمنی خاڵە سنوورییەکان دەکات و ئەگەر پێویست بکات، ئامادەیە دووبارە دایان بخاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە حکوومەرت پۆڵەندا رایگەیاند: "دوو خاڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس کردەوە". ئەوەش دوای ئەوەی چەند ساڵێک بوو بەهۆی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و قەیرانی کۆچبەرانەوە داخرابوون.

بڕیارەکە بەهۆی نیگەرانییە ئابوورییەکان و داواکارییەکانی دانیشتوان و خاوەنکارانەوە هات، چونکە داخستنی ئەو خاڵانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گواستنەوە و بازرگانی هەبووە.

حکوومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، کردنەوەی خاڵە سنوورییەکانی کوزنیتسا و پۆبرۆڤنیکی ئێستا گونجاوە، چونکە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی یەکێتیی ئەوروپا سەلامەتن. هەردوو خاڵی سنوورییەکە توانای تێپەڕبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرنشین و بارهەڵگریان هەیە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس بەردەوامە، بەتایبەتی دوای ئەو ڕووداوەی کە 21 درۆنی ڕووسی چوونە ناو ئاسمانی پۆڵەندا لە مانگی ئەیلولدا؛ لیتوانیاش کە هاوسنووری پۆڵەندایە، خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ بیلاڕووس داخستبوو و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم نەیانکاتەوە.

 پۆڵەندا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام چاودێری دۆخی ئەمنی خاڵە سنوورییەکان دەکات و ئەگەر پێویست بکات، ئامادەیە دووبارە دایان بخاتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.