Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 20:10

بەهۆی گڕگرتنی پاسێك 45 عومڕەكاری هیندستان لە سعوودییە گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوی گڕگرتنی پاسێكی گواستنەوە، 45 عومڕەكانی هیندستان لە نزیك شاری مەدینە لە وڵاتی سعوودییە گیانیان لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سعوودییە لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: پاسەكە 46 عومڕەكاری وڵاتینامەی هیندستانی تێدابووە، بەنیازبووە لە شاری مەدینە بەرەو شاری مەككە بڕوات، بەڵام لە رێگە خۆی بە بارهەڵگرێكی گواستنەوەی نەوتدا كێشاوە و گڕی گرتووە.

لە رووداوەكەدا 45 عومڕەكار گیانیان لەدەستداوە و تەنیا 1 كەس لە عومڕەكارەكان رزگاری بووە.

بەهۆی رووداوەكە، ناریندرا موودی سەرۆك وەزیرانی هیندستان لە پۆستێكدا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، دڵگرانی خۆی بە كارەساتەكە دەربڕی و رایگەیاند كە باڵیۆزخانەی هیندستان لەگەڵ بەپرسانی سعوودییە لە پەیوەندی بەردەوامدایە سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە و گەڕانەوەی تەرمەكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.