Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 14:40

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێم، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا تیشکیان خستە سەر پڕۆسەی سیاسی و سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بە سەرکەوتنی پڕۆسەی دەنگدان دەربڕی و هیوایان خواست قۆناغێکی نوێی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات. هەر لەمبارەیەوە، دەربارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕایان گۆڕییەوە.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دۆخی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.