سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەم شارە کرد و ڕایگەیاند سلێمانی ناوێکی دیاری مێژووی کولتووری و سیاسیمانە و مایەی پێ‌زانین و شانازیی گەلی کوردستانە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانیدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کرووەتەوە " سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه و هه‌ميشه كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه".
نێچێرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامیی بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان خواستووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.