ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی سەندیر لە سنووری پارێزگای باڵكئەسیر لە رۆژئاوای توركیا، لە ماوەی تەنیا 5 خولەكدا سێ بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك روویانداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا بڵاوی كردۆتەوە، لە كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ بوومەلەرزەی بەهێز لە ماوەی تەنیا پێنج خولەكدا لە شارۆچكەی سەندیر لە پارێزگای باڵكئەسیر روویانداوە.
هێزی بوومەلەرزەكان لە سەرووی 4 پلەی سیلیزییەوە بووە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان هەستییان پێ كردووە و بووەتە هۆكاری ترس و دڵەڕاوكێ.
دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئێستا كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكان تۆمار نەكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممەی رابردووش لە هەمان شارۆچكە، بوومەلەرزە رووی دابوو كە هێزەكەی 5.5 پلەی ریختەر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.