کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ ڕێنمایی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆن هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخەنە سەر وەرەقەی دەنگەکە لەبەر ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی سووتانی دەنگەکەیان. ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەر یەکەمجار کاڵ بوو کێشەی نییە و ناسووتێت بەڵام تۆخی بکەنەوە دەنگەکە دەسووتێت. دەشتوانن داوای گۆڕینی وەرەقەکە بکەن.
کۆمیسیۆن هەروەها هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە پەنجەمۆرەکەیان نابێت بەر وەرەقەی دەنگدان بکەوێت لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگەکەیان و هەروەها بە هیچ شێوەیەکیش نابێ وەرەقەکە بنوشتێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.