مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێری 8ی ئەمڕۆ بەیانی لە بنکەیەکی دەنگدانی لە قەزای پیرمام دەنگی دا.
سەرۆکی حکوومەت لە دوای دەنگدان لە وتەیەکی کورتدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاری خەڵكە، هیوادارم خەڵك بتوانێت لە كەشێكی ئارام و ئازاددا بە ئارەزووی خۆیان دەنگی خۆیان بدەن و خەڵكێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگریی لە مافە رەواكانی ئەوان و مافە دەستوورییەكانی خەڵك بكات."
مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە "بێگومان ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی گرنگە و هیوای خواست خەڵک بە هەموو ئارەزووی خۆی و بەدوور لە هەموو فشارێک بڕیاری خۆی بدات لەبەر ئەوەی بڕیاری ئەمڕۆی خەڵک، ڕێڕەو و شێوازی حوکمڕانی لە چوارساڵی داهاتوودا دیاری دەکات."
سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئەمانەتەوە تا کۆتایی پڕۆسەکە مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بکات. گوتیشی سەرۆکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم و هیوادارم هەموو هاووڵاتییان ئەمڕۆ بێن و دەنگی خۆیان بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.