ئەمشەو دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە پارێزگای باڵكئەسیر لە رۆژئاوای توركیا رووی دا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا بڵاوی كردۆتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 5.5 پلەی رێختەر بووە و لە شارۆچەكی سەندیر لە سنووری پارێزگای باڵكئەسیر روویداوە.
میدیاكانی توركیا لەبارەی بوومەلەرزەكە رایانگەیاندووە: بوومەلەرزەكە بەهێز بووە و بەشێوەیەك كە خەڵكی لە ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگای باڵكئەسیر هەستیان پێ كردووە.
بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە، ئاماری زیانە گیانی و ماددییەكان تا ئێستا نەزانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.