ئەمڕۆ یەکشەممە, مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆکی پارتی، رۆشنایی خستە سهر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا، لە پێناو بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان .
ههر له كۆبوونهوهكهدا مهسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی رۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تيکۆشانیاندا، لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.