Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 13:10

نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی‌ پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دەکەین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ راگه‌یه‌نراوێكی تایبه‌تدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دووپاتكردەوە و ستایشی باشی شێوازی ئاماده‌كاریی و  رێكخستنه‌كانی كرد.

كلاودیۆ كوردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند: بەردەوامین لە بەدواداچوونی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی عێراقدا.

گوتیشی: به‌شێوه‌ی مه‌یدانی به‌دواداچوونمان كردووه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تدا له‌ پارێزگاكانی عێراق، دۆخه‌كه‌ ئارامه‌ و جێی دڵخۆشییه‌.

روونیشیكردەوە: نەتەوەیەكگرتووەكان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق تا كۆتاییهاتنی ئەركی نێردەی یونامی لە كۆتایی ئەمساڵدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: چاوەڕێی ئەنجامەكانین و هیوای سەركەوتن بۆ عێراق و گەلەكەی دەخوازین.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.