Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 16:14

شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین دەگاتە هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت چەند رۆژێكی دیكە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی سەبارەت بە هاتنی شەپۆڵەكە دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە. دەشڵێت: پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا لە هەندێك ناوچەی چیا بەرزە سنوورییەکان بەفربارینی لێ بكەوێتەوە.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێت لەم شەپۆڵەدا خوای گەورە دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بكاتەوە و بارانی ڕەحمەتی خۆی بڕژێنێ بەسەر هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردەوە كە بەهۆی ئەوەی حاڵەتەكە ناجێگیرییە، هێز و بڕی باران و بەفربارینەكە دیار نییە و رەنگە گۆڕانكاری بەسەردابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.