پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/9 ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانتی بۆتکۆنێن، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له عێراق كۆبوویه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى فينله‌نداى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى بۆتکۆنێن، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشان دا و جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى فينله‌ندا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتیى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ی نێوانیان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.