ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 22 رێکخراوی ناوخۆیی 55 دەزگای راگەیاندن لە پارێزگای سلێمانی چاودێریی و رووماڵی پرۆسەی دەنگدانی تایبهت دەکەن.
نووسینگەی سلێمانی کۆمیسیۆن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردووهتهوه: ئەمڕۆ کاتژمێر(7:00)ی سەرلەبەیانی لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان کە دیاریکرابوون بۆ دەنگدانی تایبەت لەپارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وە راگەیاندنکارانی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی ھەروەھا بریکاری پاڵێوراو و لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەکەشێکی دیموکارسیانەدا دهرگای دهنگدانی تایبهت كرایهوه.
له راگهیهنراوهكهی كۆمیسیۆندا ئهوهش هاتووه: پارێزگای سلێمانی بازنەی چواری ھەڵبژاردنە لە عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت تێیدا بریتیە لە (82547) ھەشتاو دووھەزارو پێنجسەدو چل و حەوت دەنگدەر و دەنگدانیان دابەشبووە بەسەر (82) ناوەندی دەنگدان و (378) سێ سەد و حەفتاو ھەشت وێستگە لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
ھاوکات 22 رێکخراوی ناوخۆیی چاودێرن بهسهر پرۆسهی دهنگدانی تایبهت، لەگەڵ 55 دەزگای راگەیاندن لە پارێزگای سلێمانی ڕووماڵی پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.