Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 19:19

مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی: 150 چاودێری نێودەوڵەتیی چاودێری هەڵبژاردن لەهەرێمدا دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە سرود عەبدولقادر عەباس ڕاوێژكاری یاسایی رێكخراوی نێودەوڵەتیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و كاروباری پەنابەران، لقی كوردستان، دووپاتیكردەوە كە 150 چاودێری نێودەوڵەتیی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن لە هه‌رێمی كوردستاندا و ئاماژەی بەوەشكرد هەڵبژاردنەكان بەبێ هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاو بە ئاسانی بەڕێوەدەچن.

سروود عه‌بدولقادر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە باشی و بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاو ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لە ئەركەكانی رێكخراوەكە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی وردە بە بەڕێوەبەرایەتی باڵا لە بارەگای رێكخراوەكە لە ئەمریكا.

 راشیگه‌یاند، كێشەی ئەو پەنجەمۆرەی كە هەڵبژاردنەكانی پێشوو ڕووبەڕووی بوو بوونه‌وه‌ لەلایەن كۆمیسیۆنەوە چارەسەر كراوە، بە وەرگرتنی ئامێری پێشكەوتوو بۆ خوێندنەوەی دەم و چاو.

راوێژكاری یاسایی رێكخراوی نێودەوڵەتیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و كاروباری پەنابەران، لقی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت، رێكخراوەكە 150 چاودێری نێودەوڵەتیی راهێنراوی باشی لە پارێزگاكانی هەرێم جێگیركردووە، بۆ مه‌به‌ستی رووماڵكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

 هەروەها ئاشكراشی كرد، دوای تەواوبوونی دەنگدانەكە راپۆرتی كۆتایی ئاراستەی بارەگای رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.