ئێران لەمساڵدا رووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی بووهتهوه لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، هۆكاری ئهوهش كهمی بارانبارین بووه له ماوهی دوو ساڵی رابردوودا كه دابهزیوه بۆ خوار سفر.
ئهمرۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی نزیك له حكوومهتی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندووه، لە کۆی 31 پارێزگای ئێران 15 پارێزگای ئێران رووبهڕووی كهمی بارانبارینی تووند بووهتهوه.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، دانیشتوانی تاران ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەکاردەهێنن. بەڵام بەنداوی سەرەکی تاران نزیک بووهتهوه لە وشکبوونەوەی كۆتایی.
لای خۆیهوه، بێهزاد پارسا، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای ئاوی تاران، هەفتەیەک لەمەوبەر بە ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی راگەیاند بوو، بەنداوی ئەمیر کەبیر کە یەکێکە لەو پێنج بەنداوەی ئاوی خواردنەوە بۆ تارانی پایتەخت دابین دەکەن، تەنها 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا ماوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵێک لەمەوبەر توانای ئاوەکە نزیکەی 86 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بووە، هۆکاری ئەم کەمبوونە بەرچاوەشی گەڕاندەوە بۆ دابەزینی 100٪ بارانبارین لە تاران و ناوچەکانی دەوروبەری.
راشیگهیاندووه: توانای ئێستای بەنداوی ئهمیر كهبیر ڕێگەی پێدەدات ئاوی خواردنەوە بۆ تاران دابین بکات بۆ ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوودا.
تەلەفزیۆنی فهرمی ئیران ئهمرۆ شەممە، وێنەی بەنداوەکانی شاری ئیسفەهان (ناوەندی ئێران) و تەبرێز (باکوری ڕۆژئاوای وڵات)ی پیشان دا کە ئاستی ئاویان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.