ئهمرۆ شهممه، دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا رایانگەیاند کە رووسیا لە شەوی هەینی تا شەممە هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکردووە و دامەزراوەکانی وزەی لەو وڵاتە کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کارەباش لە چەند ناوچەیەک به تهواوی پچڕاوه.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: هێزەکانی ڕوسیا هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوەکانی گاز و کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا چڕتر كردووهتهوه، هاوکات بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بەرەو شاری پۆکرۆڤسک لە ڕۆژهەڵات، ئەمەش ترسی زستانێکی سەخت بۆ خەڵکی سڤیل زیاد دەکات لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما.
لای خۆیهوه، ئاندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، "ئۆپراسیۆنه سهربازییهكانی رووسیا جارێکی دیکە ژیانی رۆژانەی خهڵكیان له ئۆكراینا کردۆتە ئامانج، بهشێكی زۆری خەڵک لە کارەبا و ئاو و گەرمکەرەوە بێبەش بوونه، ژێرخانی سەرەکیی ئۆکراینا بهرهو لهناوچوون دهچێت و زیانی زۆریش بە تۆڕەکانی هێڵی ئاسنین كهوتووه."
بەپێی ئامارەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، رووسیا 458 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 45 مووشەکی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناش دهڵێت، 406 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 9 مووشەکیان خستۆتە خوارەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندووە، "کۆمپانیای کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی ئۆکراینا و دامەزراوەکانی غاز و کارەبا کە پاڵپشتی له شهڕ دەکەن کردووەتە ئامانج ."


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.