دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگەیاند، هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 20 ناکات کە بڕیارە لە ئەفریقای باشوور بەڕێوەبچێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌ڵوێست گرتنێك به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستن و كوشتنی سپی پێسته‌كانی ئه‌و وڵاته.
دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ئەیلولی رابردوودا رایگەیاند بوو، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی وڵاتەکەی نوێنەرایەتی دەکات لە لوتکەی جی 20دا، به‌ڵام ئه‌مرۆ له كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراودا گوتی هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌شداری له لوتكه‌كه ناكات.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی، "ئەوە شتێکی تەواو شەرمەزارییە کە لوتکەی جی 20 لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ بەردەوام بن، هیچ بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکا بەشداری ناکات".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەفریقییەکان، یان کەمینە سپی پێستەکان کە دانیشتوانی ره‌سه‌نن لە باشووری ئەفریقا دەکوژرێن و سەردەبڕدرێن و زەوی و کێڵگەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
لای خۆیه‌وه، وەزارەتی دەرەوەی ئەفریقای باشوور لێدوانەکانی ترەمپی بە "بەداخەوە" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی میوانداریکردنی لوتکەی گرووپی جی 20 دەکات کە لە 22 و 23ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "وەسفکردنی ئەفریقییەکان وەک گروپێکی تەواو سپی‌پێست، نا مێژووییە. جگە لەوەش ئەو بانگه‌وازه‌ی کە سپی پێسته‌كان رووبەڕووی گۆشەگیریی بوونه‌ته‌وه بێ بنەمایە".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.