هه‌ریه‌كه له پارتی ئومه‌ی عێراقی و گردبوونه‌وه‌ی قاسمی دیموكراتی پاڵپشتی خۆیان بۆ كاندیدی كۆتای فه‌یلییه‌كان له لیستیی (308) حه‌یده‌ر عه‌لی ئه‌بوو تارا دووپاتكرده‌وه، دا‌واشیان له ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان كرد كه پشتیوانی له‌و كاندیدە بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی هه‌ردوو پارتەكەدا هاتووە: ئێمە دەزانین حه‌یده‌ر عه‌لی یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە داکۆکی لە مافی گەلەکەمان کردووە کە کوردە فەیلییە، بۆیە پێویستە لەگەڵیدا بووەستین بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بەردەوام بێت لە داکۆکیکردن لە مافی ستەملێکراو و بێسەروشوێنەکان و مافەکانی کەسوکاری قوربانییەکان بگەڕێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: ئێمە لە پارتی ئومه‌ی عێراقی و گردبوونه‌وه‌ی قاسمی دیموكراتی، دان بەو پێکهاتە ڕەسەنەی کۆمەڵگاکەماندا دەنێین و لەگەڵیدا دەوەستینەوە، کە لە ڕابردوودا ستەمی زۆریان بەرامبەردا کراوە و تا ئێستاش ئەم ستەمە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.