گوتەبێژی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، کاتژمێر 7 ـی بەیانیی ڕۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەوەستێت، ئەمەش 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان تیڤی، کاتی وەستانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
غەلای ئاشکرای کرد کە کاتژمێر 7 ـی بەیانیی ڕۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت و دەوەستێت.
گوتەبێژی کۆمسیۆن جەختی لەوە کردەوە، ، بەگوێرەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن، ئەم کاتە 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتە.
وا بڕیارە ڕۆژی 9ـی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت بەڕێوە بچێت و لە ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمیش دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.