رێكخراوی پزیشکانی بێ سنوور ئه‌مرۆ شەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی لە شاری ئەلفاشەری سوودان گیریان خواردووە و رووبەڕووی مەترسیی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دەستبەسەرداگرتنی شاره‌كه لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
جگه له‌وه هێشتا کۆمەڵکوژییەکان لە پایتەخت له دارفۆری باکووری سوودان بەردەوامن كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیل و كارمه‌ندانی رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه‌كانن.
لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا کە لە مانگی نیسانی 2023 لە نێوان سوپا بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح ئەلبورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی جێگری پێشووی محەمەد حەمدان داگاڵۆ سەریهەڵدا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا یەکشەممەی رابردوو کۆنترۆڵی شاری ئەلفاشریان گرت، کە دوا مۆڵگەی سوپا بوو لە ناوچەی دارفور، کە سێیەکی ناوچەی سوودان دەگرێتەوە، دوای گەمارۆیەکی 18 مانگە.
دوای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی شاری ئه‌لفاشیر مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دروست بووه، وه‌كو لەسێدارەدانی راسته‌وخۆ، تووندوتیژی سێکسی، هێرشکردنە سەر کرێکارانی فریاگوزاری، لاقه‌كردنی منداڵان، تاڵانکردن و ڕفاندن بڵاوبوونەتەوە، لەکاتێکدا پەیوەندییەکان تاڕادەیەکی زۆر پچڕاون.
هاوكات ، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە هه‌فته‌ی رابردووه وه زیاتر لە 65 هەزار کەس لە شاری ئه‌لفاشیر هەڵاتوون، بەڵام دەیان هەزار کەس لەوێ گیریان خواردووە و ماونه‌ته‌وه، لە کاتێکدا شارەکە پێش كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن هێزەکانی پشتیوانیی خێرا نزیکەی 260 هەزار کەسی تێدابووە.
پزیشکانی بێ سنوور ئاشكراشی كردووه: "ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی له باكووری سوودان هێشتا لە مەترسییەکی گەورەدان و لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا و هاوپەیمانەکانیانەوە رێگرییان لێدەکرێت بڕۆن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت و پارێزراو."


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.