Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 17:50

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای نه‌ینه‌وای گرته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووه‌م، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە لە باكووری ڕۆژئاوای شاری شەنگال لە پارێزگای نەینەوا تۆماركراوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  لەبەیاننامەیه‌كدا دەستەی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ روانگەكانی بوومەلەرزەزانی زەمین لەرزەیه‌كیان تۆماركردووە لە سنوورەكانی عێراق،كه‌ نزیكەی 28 كم لە باكووری رۆژئاوای شاری شەنگال لە پارێزگای نەینەوا روویداوه‌.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێختەر.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دانیشتووانی نزیك ناوچەكە بە پلەی جیاواز هەستیان بە زه‌مین له‌رزه‌كه‌ كردووە.

 ده‌سته‌كه‌ داواش لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان لە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست بەدوور بگرن و پابەند بن بە رێنماییەكانی سەلامەتی بوومەلەرزە له‌ هه‌ر شوێنێك بن .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.