Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 10:17

كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی 275ی پارتی لە سۆران بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە کەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگەی گەورەی دێلزیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.

كەرنەڤاڵە جەماوەرییەكە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و ئیداری و هەزاران هاووڵاتی و لایەنگرانی پارتی لە دەڤەری سۆران و دەوروبەری بەڕێوەچوو.

لە گوتارێکدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی دیموكراتی كوردستان گەرەنتیی سەركەوتنی كوردستانە و جێی دڵخۆشییە کە گەنجانی کوردستان ڕوویان لە پارتی كردووە و داواشی كرد هەموو كوردستان پشتیوانی پارتی بكەن.

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیشی كردەوە كە بۆ ئەوەی بەرهەمی دەستی پارتی لە هەموو كوردستان بەدەر بكەوێ، بە هیچ جۆرێك ڕێگە نادەن جارێكی تر عێراق بەرەو مەركەزییەت ودیكتاتۆرییەت بگەڕێتەوە.

ڤیدیۆی تەواوی كەرنەڤاڵە جەماوەرییەكەی سۆران بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.